له روادوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك به سه‌ختی بریندار بوو
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی روادوێكی هاتوچۆ له قه‌زای كه‌لار رویداوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: روداوه‌كه له جۆری پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبیلێك و ماتۆڕسكیلێك له قه‌زای كه‌لار نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی 22ی تشرینی دووه‌می 2019 رویداوه.
راشیگه‌یاندوه كه بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمێلێکی جۆری لاندکرۆزەر و ماتۆڕسکیلێک لەگەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار، ماتۆڕسواره‌كه بەسەختی برینداربووه، بریندارەکەبه ناوی (ا، ع، م) ە و لەدایکبوی ساڵی2003 یەو، پیشەی کاسبە و دانیشتوی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە.
هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دەست بەجێ بریندارەکە گه‌یه‌ندراوه‌ته نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە.
PM:01:44:22/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت