تهرمی مامۆستایهكی ئایینی خهڵكی كهركوك له ههولێر دۆزرایهوه
وێستگه نیوزـ
دوێنێ پێنجشهممه تەرمی مامۆستایەكی ئایینی خەڵكی كەركوك، لە شاری هەولێر به كوژراوی دۆزرایەوە، مامۆستاکە خوشکەزانی بەرپرسێکی یەکێتیە و پۆلیسی هەولێریش دەڵێت "ھیچ شوێنەوارێکی گولـله و لێدان یان ھەر ھۆکارێکی تر بە جەستەوەیەوە دیار نەبووە و گیان لەدەستدانەکەشی تەنھا کەوتنە خوارەوە له شوینیكی بهرزەوە بووە".
رۆژی پێشنجهممه 21ی تشرینی دووهمی 2019، تەرمی مامۆستا یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی، پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عاسی، بە کوژراوی لە باڵەخانەیەکی ناو شاری هەولێر دۆزرایەوە.
مامۆستا ئاینییەكە خوشكەزای وەستا رەسوڵ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
دوای روداوهكهش بهپێی لاپهڕٍهی پی یو كهی نێت له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبوك، وەستا رەسوڵ، بەرپرسی مەڵبەندی راپەڕین راگەیاندوه: "دکتۆر یوسف پیاوێکی بێوەی بوو، زۆربەی ئەو گەنجانەی لە رەحیماوان 90%ـیان دەیناسن کە پیاوێکی بێوەی بووە و هیچ زیانێکی بۆ کەس نەبووە و شتی شەخسی لەگەڵ کەس نەبووە. دوێنێ چوارشەممە رۆشتووە بۆ هەولێر، مامەڵەی هەبووە بۆ ئەوەی پلە وەزیفییەکەی کە مامۆستای ناوەندی بووە بگوازێتەوە بۆ خوێندنی باڵا."
دهشڵێت: "بەداخەوە پۆلیسی خانەقای هەولێر پەیوەندی بە کەسوکارەکەیەوە کردووە کە تەرمەکەی لە بینایەکی تەواونەکراودا دۆزراوەتەوە".
بەرپرسی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتی وتییش: "من لێرەوە بەناوی هەموو کەسوکاریەوە داوام لە دەسەڵاتی هەولێر هەیە، داوام لە پۆلیس و ئاسایش هەیە روونکردنەوەیەکی مەنتقی بدەنە کەسوکارەکەی، بزانن هۆکاری ئەم گیانلەدەستدانەی دکتۆر یوسف چییە".
ههر لهسهر ئهو روداوه پۆلیسی ههولێر رایگهیاندوه بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی دادی دهركهوتوه کە ھیچ شوێنەوارێکی گولـله و لێدان یان ھەر ھۆکارێکی تر بە جەستەوەیەوە دیار نەبووە و گیان لەدەستدانەکەشی تەنھا کەوتنە خوارەوە له شوینیكی بهرزەوە بووە، ئاماژهی بهوشهداوه كه پەڕاوی لێکۆلینەوەی بو کراوەتەوە و لەھەر پێشھاتێکی لێکۆلینەوەکان روونکردنەوە دهدهن.
AM:11:11:22/11/2019
ئهم بابهته 6488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت