خۆپیشانده‌رانی ناسریه تۆڵه‌یان له‌و سه‌رۆك هۆزانه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدی كۆبونه‌وه
وێستگه نیوزـ
چه‌ند سەرۆك هۆزێكی شاری ناسریه لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبونه‌وه، دواتریش خۆپیشانده‌رانی توڕه‌ی ئه‌و پارێزگایه، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری هۆزەكانیان سوتاند.
شه‌وی رابردوو ژمارەیەك خۆپیشانده‌ری لە شاری ناسڕیە هەڵیانكوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی و میوانخانەی كاروباری هۆزەكان كە سەر بە پۆلیسی شاره‌كه و سوتاندیان.
كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناسریه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناڕەزایی زۆری لای خۆپیشاندەران دروست كرد و سەرۆك هۆزەكانیان تۆمەتباركرد بە پەیوەندیكردن لەگەڵ بكوژی گەنجانی پارێزگاكەیان و بەفیڕۆدانی خوێنیان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه مه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بسوتێنن.
AM:08:53:22/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت