کەرکوک.. بەهۆی هێرشێکی داعش دوو پۆلیسی عیراقی کوژران



وێستگە نیوز- 
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، لە ئاکامی هێرشێکی داعش-دا بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی پۆلیسی عیراق لە کەرکوک دوو پۆلیس کوژراون و پۆلیسێکیش بریندار بووە.

سەرچاوەکە بە سۆمەریە نیوز-ی راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21 ی 11 ی 2019 چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانی پۆلیسی عیراق و لە ئاکامدا دوو پۆلیس کوژراون و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بووە. 
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، "دوای رووداوەکە هێزە ئەمنیەکان گەمارۆی شوێنەکەین داوەو تەرمەکانیش رەوانەی پزیشکی داد کراون و بریندارەکەش بۆ نزیکترین نەخۆشخانە نێردراوە". 


ش . ر 


PM:11:56:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو