ڤیدیۆ.. لەسەر 20 سەنت کچێکی کوشت


وێستگە نیوز- 
گرتە ڤیدیۆییەک بە زوویی بە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوەوە کاتێک گەنجێک راستەوخۆ و لەسەر شەقام کچێک بە گولە دەکوژێت. 

رووداوەکە لە وڵاتی بەرازیل روویداوەو لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت  دوای ئەوەی کچێک چەند جارێک دەچێتە بەردەمی کوڕێک و داوای شتێکی لێ دەکات راستەوخۆ کوڕەکە دەمانچەیەک دەردەهێنێت و گولەیەک بە کچەکەوە دەنێت. 

بەپێی هەواڵەکەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ئەو کچە کەسێکی "سواڵکەر" بووەو داوای یەک ڕیاڵی بەرازیلی لە کوڕەکە کردووە.  

ئەوەی لە ڤیدۆکەدا سەرنجی بینەرانیشی راکێشاوە ئەوەیە کاتێک کوڕەکە لەسەر ئەو شەقامە سەرەکیە گولەیەک بە کچەکەوە دەنێت هیچ ناشڵەژێت و دوای تەقەکردنەکەی وەک هەر کاتێکی ئاسایی بە شەقامەکەدا تێدەپەڕێت " وەک ئەوەی هیچ رووی نەداوە". 

بکوژەکە ناوی ئاردباڵ رامۆس دی کاسترۆیە و لای پۆلیس دانی بەوەدا ناوە کە کچەکە داوای یەک ڕیاڵی بەڕازیلی لێ کردووە کە دەکاتە 20 سەنت . 

لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە زێڵدا هێنریک دۆس سانتۆس-ی تەمەن ٣١ ساڵ دوای بەرکەوتنی گولەکە و لە گەیاندنیدا بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 


ش . ر 




PM:10:46:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 15896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو