رۆیتەرز: ئەمڕۆ لە بەغدا دوو کەس کوژراون و 38 کەسیش برینداربوون


وێستگە نیوز-
بەپێی دوو سەرچاوەی ئەمنی و تەندروستی عیراق لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا-ی پایتەختی عیراقدا دوو کەس کوژراون و 38 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنی و تەندروستیەوە رایگەیاندووە، لە بەیانیەکی زووی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا دوو کەس کوژراون و 38 کەسی دیکەش بریندار بوون.  

سەرچاوە ئەمنیەکە رایگەیاندووە دوو کەسەکە بەهۆی بۆمبی گازی فرمێسک رێژەوە کوژراون کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە نزیک هەردوو پردی سەرەکی بەغداوە بەکارهێنراوە.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە خۆپیشاندان بەغدای پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی باشور و ناوەڕاستی عیراقی گرتووەتەوەو خۆپیشاندەران داوای هەلی کار و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و تا دەگاتە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکەن. 

ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ عیراقیش بە درێژایی ماوەی خۆپیشاندانەکان ئاماژە بە کوژرانی سەدان خۆپیشاندەر و بریندرا بوونی هەزارانی دیکە دەکەن، هاوکات ئاماژە بە دەستگیرکردنی چەندین خۆپیشاندەریش دەکات. 


ش . ر 



PM:08:17:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت