ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی: پێویستە ئێران وردەکاری دەزگای ناوکی نهێنی ئاشکرا بکات


 
وێستگە نیوز- 
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی رایگەیاند، پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران وردەکاری دەزگای ناوەکی نهێنی ئاشکرا بکات.

 
ئاژانسەکە رایگەیاند، دەڵێت ئێران هیچ وردەکارییەکی لە بارەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە شوێنێکی نهێنی پێنەداون.
 
کۆرنێل فێروتا بەرێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی بە وەکالەت رایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە بە دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە بڕیارە کۆبونەوەیەک لە هەفتەی داهاتوو بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لە تاران ئەنجام بدرێت.
 
کۆرنێل فێروتا بە وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی راگەیاندووە، دوو هەفتە لەمەوبەر پشکنەرەکانی ئاژانسەکە نیشانەکانی یۆرانیۆمیان لە "شوێنێک کە ئێران هیچ لەبارەوە نەداوە"  بینیوە.
 
 
ش . ر 


PM:07:07:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو