توركیا دەستی كردووە بە گۆڕنی دیمۆگرافی ئەو ناوچانەی كۆنترۆڵی كردووە


وێستگە نیوز-
بە پێی هەواڵێكی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، توركیا لە ناوچەكانی دیكەی سووریا ناونوس دەكات بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ سەرێ كانی و گرێ سپی.

ڕوانگەی سووری لە راپۆرتێكدا ئەوەی ئاشكراكردووە كە توركیا لە جەرابلوس بە شێوەیەكی بەردەوام دەگەڕێن و ناو تۆمار دەكەن، بۆ ئەوانەر ئارەزوویان هەیە بگوازرێنەوە بۆ ئەو دوو ناوچە كوردییە.

روانگەی سووری ئەوەی ئاشكراكردووە كە ئەوەی ناو تۆمار دەكات بە هەموو كەلوپەلێكیانەوە دابرێنە ناو توركیا و لە سنووری سەرێ كانی و گرێ سپیەوە دەكرێنەوە بە رووی سووریادا و دەڵێن ئەمانە ئاوارە و دەگەڕێنەوە بۆ خاكی خۆیان.

ئەو سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە سوپای نیشتیمانی سووریا كە چەكداری سەر بە توركیان مامەڵەیەكی خراپ لەگەڵ دانیشتیوانی ئەو ناوچانە دەكەن تا ناچاریان بكەن ناوچەكانی خۆیان بەجێبهێڵن گۆڕانكاری لە دیمۆگرافیای ناوچەكە بكەن.

د.ح
 


PM:06:21:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو