لێدوانی وەزیری دارایی لەسەر دابەشکردنی مووچە


وێستگە نیوز-
وەزیری دارایی و ئابووری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم مووچە خۆران دابەش دەکریٚت، هیچ کیٚشەیەک لە دابەش کردنی مووچە نیە.

ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەریٚمی کوردستان ڕایدەگەینیٚت: "هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم مووچە خۆرانی وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەریٚمی کوردستان دابەش دەکریٚت".

ئاماژەی بەوەشدا: "هیچ کیٚشەیەک لە دابەش کردنی مووچە نیە، وەکو مانگەکانی تر بەردەوامی دەبیٚت بەپیٚی خشتەی بڵاوکراوە".
ئەم لێدوانەی وەزیری دارایی لە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ مووچەی هیچ وەزارەتێك دابەش نەكرا و دەنگۆی ئەوە هەبوو كە دابەشكردنی مووچە رادەگیرێت.

به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ئەوقاف، خوێندنی باڵ، ناوخۆ، ب.گشتیی رەگەزنامە، لیوای نەوت، فەرماندەی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەوە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی کشتوکاڵ، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەریم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین.

هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ رۆژی دووشەممە 25ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچەی وەزارەته‌كانی، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران
هاوكات رۆژی سێشەممە 26ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و رۆژی چوارشەممە 27ی تشرینی دووه‌می 2019، بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی، کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دێت.
د.ح
 


PM:06:09:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت