ئینتەرنێت بۆ بەشێك لە شارەكانی ئێران گەڕایەوە


وێستە نیوز-
دوای ئەوەی ماوەچەند رۆژێكە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە هێڵی ئینتەرنێت لە سەرجەم شارەكان راوەستا بوو ئەمڕۆ لە چەند شارێك ئینتنەرنێت كەوتەوە كار.

ئاژانسی هەواڵدەری فارس بڵاوی كردەوە كە بە رەزامەندی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران خزمەتگوزاری ئینتەر نێت بۆ چەند ناوچەیەكی ئێران گەڕێنرایەوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە خزمەتگوزاری ئینتەر نێت بۆ شارەكانی هرمزكان و كرماشان و ئاراك و مەشهەد و قوم و تەبرێز و هەمەدان و بوشەهر و چەند ناوچەیەكی تاران گەڕێنراوەتەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان بەهۆی گرانبوونی بەنزین شارەكانی ئێرانی گرتەوە، جگە لەوەی بەهەزاران كەس دەستگیكراون، باس لە كوژرانی سەدان كەسی دیكە دەكرێت بە گولـلەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران.

د.ح
 


PM:05:07:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت