پاڤڵ تاڵەبانی: یەکێتی ناکەوێت، نوێدەبێتەوە

‌پاڤڵ تاڵەبانی

وێستگە نیوز-
پاڤڵ تاڵەبانی پەیامێكی بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی یەكێتیەوە بڵاو كردەوە و دەڵێت یەكێتی بە دڵنیاییەوە ناکەوێت، بەڵکو هەمیشە لە گەشانەوەو نوێبوونەوەدا دەبێت.


لەو پەیامە كورتەیدا تاڵەبانی كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوی كردەوە دەڵێت "یەکێتییەک باڵاکەی بەخوێنی شەهیدەکانی بڵند بووبێت، ژیانی بە ئازارو خۆڕاگری زیندانییەکانی بەردەم پەتی سێدارەو ورەی پۆڵاینی پێشمەرگەکانی بەڕێکردبێت، لەهەناوی خەڵکەوە لە دایک بووبێت و رابەرەکەشی مام بووبێت، بە دڵنیاییەوە ناکەوێت، بەڵکو هەمیشە لە گەشانەوەو نوێبوونەوەدا دەبێت".

لە كۆتایدا نوسویەتی "لەرۆژی شەھیدی یەکێتییدا، پەیمانی درێژە پێدان بە رێبازی خوێنی شەھیدان و تەواوکردنی بەرنامەکەی مام جەلال دووپاتدەکەینەوە".

د.ح
 


PM:04:04:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو