پاره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشت
خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوز ـ
پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان مووچه‌ی مانگی ئابی 2019، وه‌رده‌گرن.

عابد مزوری، بەڕێوەبەری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم رایگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە گەیشتووه‌ته‌ هه‌ولێر".


له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ئەوقاف، خوێندنی باڵ، ناوخۆ، ب.گشتیی رەگەزنامە، لیوای نەوت، فەرماندەی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەوە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی کشتوکاڵ، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەریم
ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین.

هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ رۆژی دووشەممە 25ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچەی وەزارەته‌كانی، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران

هاوكات رۆژی سێشەممە 26ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و رۆژی چوارشەممە 27ی تشرینی دووه‌می 2019، بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی، کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دێت.

هــ. ر


PM:02:49:21/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 21828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو