په‌رله‌مانتارێك: خۆپیشانده‌ران چاوه‌ڕوانی سبه‌ینێ هه‌ینین
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی عیراق.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
په‌رله‌مانتارێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ندێك وه‌زیری حكومه‌ت بانگهێشت بكرێن، ده‌شڵێت: "خۆپیشانده‌ران چاوه‌ڕوانی وته‌ی مه‌رجه‌عیه‌تن".
شیراون میرزا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و پڕۆژه یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
وتیشی: "هه‌ر له دانیشتنه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتوو چه‌ند وه‌زیرێك بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن و ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه گۆڕانكاری لە کابینەکەی حکومەتی عیراق بکرێت و بهێنرێتە پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری".
لە بارەی چارەنووسی خۆپیشاندانەکانە کانی عیراق دوای رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ مانەوەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، شیروان میرزا وتی: "خۆپیشانده‌ران باوه‌ڕیان به لایه‌نه سیاسییه‌كان نییه، بۆیه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانیان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سبه‌ینێ بۆ خۆپیشانده‌ران زۆر گرنگه، چونكه وتاری مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌یه و بزانرێت هه‌ر به‌رده‌وامه له پشتیوانی كردنی خۆپیشانده‌ران یان داوای كۆتایی هاتنی حۆپیشاندانه‌كان ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه خۆپیشاندانه‌كان له به‌غداو به‌شێك له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق به‌رده‌وامن و ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێکهەڵپژانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران.
PM:12:02:21/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت