جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: ئایه‌توڵاكانی ئێران به‌رده‌وامن له‌سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران

‌مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا

وێستگه‌ نیوز ـ
جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کرد، وەک ئاماژەیەک بە بەکارهێنانی هێز لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە وشەی "ئایەتوڵاکان"ی بەکارهێنا.


چەند به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووه‌می 2019، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، لەکاتێکدا ئێرانییەکان چوونەتە سەر شەقامەکان، ئایەتوڵاکانی تاران لە سەرکوتکردن و زیندانیکردنی خەڵکەکەیان بەردەوامن.

راشیگەیاند، پەیامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا روونە و خەڵکی ئەمریکا، لەگەڵ خەڵکی ئێراندان.

لە ئێوارەی هەینی رابردووەوە، بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزینەوە، خۆپیشاندان لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی بڕینی هێڵی ئینتەرنێتی ئێرانەوە، لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە، زانیارییەکی ئەوتۆ دەست ئاژانسەکانی هەواڵ ناکەوێت.

دوێنێش رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردەوە و تیایدا، ئاماژە بە کوژرانی زیاتر لە 100 هاوڵاتی ئەو وڵاتە کرابوو.

هــ. ر


AM:09:15:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو