هۆشیار عه‌بدوڵا: هه‌رێم و به‌غدا هێنده‌ی یه‌ك گه‌نده‌ڵن


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عیراق پێی وایه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق هێنده‌ی یه‌ك گه‌نده‌ڵن.

هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ده‌ڵێت: "کە بەرپرسەکانی هەرێم باسیی گەندەڵیی عیراق دەکەن،یەکێک نەزانێ خۆیان نمونەی دەستپاکین".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باس له‌ جیاوازیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ گه‌نده‌ڵیدا ده‌كات و رایگه‌یاندوه‌: جیاوازییه‌كه‌ ئەوەیە گەندەڵیی عیراق لە چوار ملێۆن بەرمیل نەوتە،ئەوەی هەرێم لە پارەی ملێۆنێک بەرمیلە.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ "جیاوازیەکە تەنها قەبارەی گەندەڵیەکەیە نەك شتی تر،ئەوێ بە قه‌باره‌ی 15 پارێزگا گەندەڵە، ئێرە بە قه‌باره‌ی هەرێم!!"


PM:11:16:20/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 2188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت