دوای مانگێك مانه‌وه له ژێر ده‌ستی داعش هاوڵاتییه‌كی ناحیەی جەبارە ئازاد كرا
وێستگه نیوز ـ
هاوڵاتییه‌كی كوردی گوندی ئاشتۆکانی سەر بە ناحیەی جەبارە دوای مانگێك رفاندنی له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، ئه‌مڕۆ به‌رانبه‌ر به 18 هه‌زار دۆلار ئازاد كرا.
به پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، هاوڵاتی ئه‌یاد ئه‌نوه‌ر، كه كارمه‌ندی شاره‌وانی جەبارە بووه وه‌ك پاكه‌وان ئیشی كردووه، مانگێك پێش ئێشتا له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له سنووری قه‌زای كفری رفێندرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناوچه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتییه كورده دوای مانگێك مانه‌وه‌ی له ژوورێكی تاكه كه‌سی له لای چه‌كدارانی داعش، سه‌ره‌نجام دوای سوڵحی بنه‌باڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ له به‌رانبه‌ر پێدانی 18 هه‌زار دۆلار پێیان ئه‌و هاوڵاتییه‌یان ئازاد كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: تا ئێستا دوو هاوڵاتی دیكه‌ی كورد له ژێر ده‌ستی داعش ماون و ئازاد نه‌كراون، كه هیچ چاره‌نووسێكیان نییه نازانرێت ماون یان نا.
PM:09:02:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت