نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ: وه‌زیری په‌روه‌رده دوو به‌ڵێنی پێداوین
گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێیستگه نیوز ـ هەستیار
نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، كه‌له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی، دوو داواكارییان خستووه‌ته به‌رده‌می ئه‌ویش بەڵێنی جێبه‌جێكردنی پێداون.
كارزان فیزیك، نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی رابردوویاندا كه‌له په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه و داواكارییه‌كانی خۆیان خسته به‌رده‌م وه‌زیری په‌روه‌رده.
به وته‌ی نوێنه‌ری وانه‌بێژه‌كان، ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده، دوو داواكاری سه‌ره‌كیان خستووه‌ته به‌رده‌می، یه‌كه‌م دامه‌زراندنیان به هه‌میشه‌یی و دووه‌م هه‌ژماركردنی ساڵانی ده‌وامكردنیان به‌خزمه‌ت.
نابراو روونكردنه‌وه: وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی پێداون هه‌وڵی جدی بۆ داواكارییه‌كان بدات كاری له‌سه‌ر بكات.
"ئێمه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین له وه‌رزی دووه‌مدا داواكارییه‌كانمان به كوێ ده‌گات، ئه‌گه‌ر بزانین هیچمان بۆ ناكرێت و ته‌نها به‌ڵێن بێت، ئه‌وكات ئێمه‌ش وه‌ك وانه‌بێژه‌كان له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ین"، كارزان فیزیك وای وت.
له باره‌ی ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژه‌وه، كارزان وتی: "بەپێی داتای وەزارەتی پەروەردە 12 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ له‌ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی خۆمان كه‌له ته‌واوی په‌روه‌رده‌كان و خوێندنگه‌كان كردوومانه، زیاتر له 17 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ هه‌ن كه وانه ده‌ڵێنه‌وه".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه سه‌رجه‌م مامۆستایانی گرێبه‌ست به هه‌میشه‌یی بكات، هاوكات بەپێی نوسراوێک كە ئیمزای وەزیری دارایی لەسەرە و دوێنێ سێشەممە دەرچوو، داوا لە گەنجینەكان كراوە زانیاری تەواو لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانە بكەن بە مەبەستی رایكردنی مامەڵەكانیان بۆ دامەزراندن.
پێشتر حكومەت ئەوەی راگەیاند، كە ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن دادەمەزرێن، هەروەك پێشتر بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەرچوو بوو.
PM:04:27:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت