هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی له مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی راربردوودا كۆنفرانسی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كان له مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش له‌ناو مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستپێبكات.
محه‌مه‌د وه‌تمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆنفرانسی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كان له ته‌واوی شار‌و شلرۆچكهكانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك به‌ڕێچوو پڕۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێ هات.
وه‌تمان وتیشی: "وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، بڕیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره له‌ناو مهڵهبهندهكانیش ده‌ستپێبكات، به‌ڵام هێشتا واده‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه".
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره له مهڵهبهندهكان، واده‌ی به‌ستی كۆنگره ده‌ستپێده‌كات، "هه‌موومان هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی كۆنگره ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نوێ بكه‌ینه‌وه و سه‌ركردایه‌تی نوێی بۆ هه‌ڵبژێرین"، محه‌مه‌د وه‌تمان وای وت.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی ئهندامداوه، دواین كۆنگره‌ی به ئاماده‌بوونی مام جه‌لال، سكرتێری كۆچكردووی ئه‌و حزبه لە ساڵی 2010 ئه‌نجامدا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال و دواتر كۆچی دوایی، كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی دواكه‌وتووه كه بڕیار وایه له 7ی 12ی 2019 ئه‌نجام بدرێت.
PM:02:47:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت