پەرلەمانتارێك: یاسای نەھێشتنی ئیمتیازاتی بەرپرسان لە ھەرێمیش کاری پێ بکریت

‌بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عیراق

وێستگە نیوز-
پەرلەمانتارێكی یەكێتی نيشتيمانى لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت ئیمتیازاتی سەرۆکایەتیەکانی عیراق بڕی لەسەر درا پێویستە لەکوردستانیش کاری پێ بکرێت".

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی یەكێتی نوسویەتی "لە پەرلەمانی عیراق دوو یاسا دەنگیان لەسەر درا
ھەردوو یاساکە گرنگی خۆیان ھەیە و لە ھیوایەم کە لە ھەرێمی کوردستانیش کاریان پێ بکرێت، كە بریتین لە یەکەم: هەمواری یاسای خانەنشینی، دووەم: یاسای نەهێشتنی ئیمتیازاتی پلە باڵاکان".

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە: ڕاستە ھەرێمی کوردستان پەرلەمانی خۆی ھەیە و دەتوانێت یاساکانی عیراق نەفاز بکات و لەگەڵ پێکھاتەی ھەرێم دا بیگونجێنێت بەڵام لە زۆر روەوە دۆخی ئێستای ھەرێم ھاوشێوەی عێراقە.

بڵێسە ئەوەیشی نوسیوە كە "لاوانمان بەدەست بێ ئیشی و کەم دەرامەتیەوە ساڵانێکە دەناڵێنن و کەمی سوتەمەنی و خزمەتگوزاری ھاودۆخە و نەبوونی شەفافیەت و گەندەڵی ھاوشیوەی پارێزگاکانی ناوەراست و جنوبن، بۆیە "یاسای نەھێشتنی ئیمتیازاتی سەرۆکایەتیەکان پێویستە لە ھەرێمیش کاری پێ بکریت".

ناوبراو راگەیاندووە كە کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان، نەھێشتنی دەرماڵە، کەم کردنەوەی ژمارەی سەیارەی سەرۆکایەتیەکان، نەھێشتنی بە کرێ گرتنی تەیارەی تایبەت بۆ سەرۆکایەتیەکان، نەھێشتنی بابی سەرف بۆ چارەسەری نەخۆشی لەلایەن سەرۆکایەتیەکان نەھێشتنی خانەنشیی پەرلەمانتاران و زۆرێکی تر لەو جۆرە بڕیارانە پێویستە پەرلەمانی کوردستانیش کاری لەسەر بکات.

بڵێسە جەبار نوسویەتی "رەتلە سەیارەی سەرۆکایەتی و وەزیرەکان لە وڵاتێکی ھەژاری وەک وڵاتی ئێمە بێجگە لە دیاردەیەکی قێزەوەن ھیچی تر نیە".

لە كۆتایدا رەخنە دەگرێت و دەڵێت "سەرباری موچەیەکی زۆر، بەخشینە دەرماڵە بە پلە باڵاکان، بەڵام لە ھەمان کات دا تاوتوێ کردنی نەھێشتنی دەرماڵەی مامۆستاو نەدانی دەرماڵەی مەترسی ھەندێک لە پیشەکان، ناداپەروەریەکی گەورەیە".

د.ح
 


PM:02:05:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 44224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت