مەلا بەختیار: پێویستە كۆنگرەی گۆڕانكاری بێت نەك پینە و پەرۆ


وێستگە نیوز-
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە گفتوگۆیەكدا رایگەیاند شەقام لە یەكێتی تۆراوە و پێویستە ئاشت بكرێتەوە.

لەو گفتوگۆدا مەلا بەختیار كە لەگەڵ كەناڵ 24 ئەنجامیدا باسی لەوە كرد، ئەو دژی هەر ئیتیفاقیەتێكە بەڵام پشتیوانی لە لێكتێگەیشتن دەكەم تا ناكۆكییەكان چارەسەر بكەین، وتیشی: لەگەڵ سەپاندنی هیچ شتێك نیم.

مەلا بەختیار باسی لەوە كرد كە پێویستە كۆنگرەی بۆ گۆڕانكاری بێت و چارەسەری كێشەكانی یەكێتی بكات و هۆكاری ئەوە بدۆزێتەوە كە بۆچی لە پایتەختی هەرێم تەنها 25هەزار دەنگمان هێناوە.

وتیشی: ئەندامانی كۆنگرە كەمتەرخەمی بەرامبەر بە كەسمان ناكەن و هەموومان چاك دەناسن، مەلا بەختیار باسی لەوەشكرد كە شەقام لە یەكێتی تۆراوە و دەبێت ئاشتی بكەینەوە و لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ ببێتەوە بە یەكێتیەكەی جاران.

لە كۆتایشدا وتی كۆنگرە ئەگەر بۆ ئەوە نەبێت و تەنها پینە و پەڕۆ بێت زەرەر لە یەكێتی دەدات نەك زیان.

د.ح
 


PM:12:57:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت