نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی كوردستان كێشەكانی عیراق بە كێشەی خۆی دەزانێت


وێستگە نیوز-
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند ئەوەی لە عیراق روو دەدات پێشبینی كراو بوو، دەشڵێت ئێمە ئامادەین هاریكاری عیراق بكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، وتیشی هەرێم كێشەكانی عیراق بە كێشەی خۆی دەزانێت.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا كە لە زانكۆی ئەمریكی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دهۆك پێشكەشی كرد، باسی لەوە كرد "ئێمە دەمێكە پێشبینیمان دەكرد عیراق بەو دۆخە بگات و دەمێكە زەنگی مەترسیدارمان لێ دا بوو".

وتیشی: ئەم دۆخە لە ئەنجامی 15 ساڵ هەڵەی سیاسی و پشتكردنە  دەستوەر دروست بووە و  بە هەندێك رێكاری لابەلا چارەسەر نابێت.

هەروەها ئامادەیی هەرێمی نیشاندا بۆ گێڕانەوەی ئارامی بۆ گەلی عیراق، وتیشی: بەغدا رەهەندی ئارامی هەرێمی كوردستانە.

سەرۆكی هەرێم لە كۆتایی وتارەكەشیدا وتی: عیراق بە كێشەی خۆی دەزانێت و ئەوەی پێیان بكرێت ئامادەیە یارمەتی بدات بۆ دەرچوون لەم دۆخەی تێی كەوتووە.



د.ح
 


AM:09:54:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت