پەریسا لەلایەن ئیتڵاعاتەوە گیراوەو چارەنووسی نادیارە
وێستگە نیوز-
كچە كوردێكی شاری كامیاران لە رۆژهەڵاتی كوردستان ماوەی چەند رۆژێك لە لایەن هێزەكانی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر كراوە و هیچ هەواڵێك لە بارەیەوە نییە.
ئاژانسی هەواڵدری كوردپا بڵاوی كردەوە كە "پەریسا سەیفی" تەمەن ٣٠ ساڵ، لە شوێنی كارەكەی لەلایەن هێزەكەوە كە جلی ئیتڵیاعاتیان لە بەردا بووە بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە و تا ئێستاش دیار نییە لە سەر چی گیراوە و چی بەسەر هاتووە.
لە ئێستادا زۆرینەی شارەكانی ئێران بە رۆژهەڵاتی كوردستانیشەوە بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین خۆپیشاندانی تێدا بەڕێوە دەچێت، بەڵام دەسەڵاتی حكومەتی ئێران دەڵێت خۆپیشاندانەكان سیاسین.
د.ح
AM:09:34:20/11/2019
ئهم بابهته 4904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت