فەرماندەیەكی هێزەكانی زێرەڤانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


وێستگە نیوز-
بە وتەی لێپرسراوی راگەیاندنی فەرماندەیی زێرەڤانی موقەدەم دڵزار ئەحمەد سەرلقی بەشی ئامرییەی بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانی لەکاتی دەوامی ‏ئاساییدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.‏

 
عەقید دڵشاد مەولوود، لێپرسراوی راگەیاندنی فەرماندەیی زێرەڤانی بە كەناڵی رووداوی راگەیاندووە "موقەدەم دڵزار ئەحمەد، سەرلقی ‏بەشی ئامرییەی بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانی،‏ دوێنێ دووشەممە ‏لە ژوورەکەیدا، بەهۆکارێکی نادیار بە چەکەکەی کۆتایی بە ژیانی ‏خۆی هێنا".‏
 
بە وتەی ئەو بەرپرسەی زێرڤانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە پێكهێنراوە.
 
موقەدەم ‏دڵزار ئەحمەد، تەمەنی 55 ساڵ خەڵکی هەولێر بوو، لە ساڵی 2004 پەیوەندی بە زێرەڤانییەوە ‏کرد، خاوەنی دوو کوڕ و سێ کچە، سەرەتا کە پەیوەندی بە زێرەڤانییەوە ‏کرد پلەی ملازمی هەبوو.‏

د.ح
 


AM:09:10:20/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 3652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو