سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی توند له خۆپیشانده‌ران ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی توندی كرد و رایگه‌یاند به‌توندی به‌ره‌نگاری هه‌موو هه‌وڵێك ده‌بنه‌وه كه كاریگه‌ریی بۆسه‌ر سیستمی حكومڕانی له ئێران هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2019، سوپای پاسدارانی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كی توندی دژی خۆپیشانده‌ران ده‌ركرد و وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه سوپاكه به "تێكده‌ری" وه‌سفیكرد، هه‌موانیشی ئاگادار كرده‌وه له‌وه‌ی ئاسایشی وڵات به‌وپه‌ڕی هۆشیارییه‌وه بپارێزن.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاندوه: "دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی له چوار ده‌یه‌ی رابردودا نه‌یانتوانیوه كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕوخێنن، هه‌میشه‌ش پیلانیان گێڕاوه و له هه‌وڵی روخاندیندا بوون".
راشیگه‌یاندوه كه سوپای پاسداران به توندی دژی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه و پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌رگری له گه‌لانی ئێران ده‌كه‌ن.
دوای بڕیاری گرانكردنی نرخی به‌نزین له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، له هه‌نیی رابردوه‌وه له چه‌ندین ناوچه‌ی ئێران خۆپیشاندان سه‌ریهه‌ڵداوه و تائێستا و به‌پێی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی 106 كه‌س كوژراون.
PM:09:55:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت