جەلال جەوهەر: هیچ دەرفەتێك نەماوە بۆ بەرپرسانی هەرێم و عیراق جگە لە ملدان بۆ چاكسازی


وێستگە نیوز-
جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت كە زۆرترین و گەورەترین ناڕەزایەتی لە بەرامبەر و لە دژی دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی گەندەڵی، بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بو لە "12/5/2018”، کە زانیاری و لێکدانەوەکان وابوو، کە زیاتر لە”70%”ى دەنگدەرانی عێراق و هەرێم بایکۆتی دەنگدانیان کرد.

جەلال جەوهەر لە وتارێكدا كە لە ڕێی دیارە لە کوردستان ئەم هۆشدارییە دوجار درا بە دەسەڵاتدارانی هەرێم، جارێکیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە "12/5/2018”، جاری دوەمیشیان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە "30/9/2018”، کە رێژەی بەشداریکردن لەپرۆسەی دەنگدان نەگەیشتە 30%.

بە وتەی ناوبراو خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە زەنگی دووەم بو بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق و زەنگی سێیەم بوو بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم، جەختیش دەكاتەوە كە "خۆپیشاندانەکانی شیعە لە بەغدا و خواروی عێراق بە ئەوپەڕی ئازایەتی و فیداکاریەوە، لە دژی دەسەڵاتدارانی شیعە، ئاماژەیەکی نوێیە، بۆ قۆناغی نوێی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە، بۆیە هیچ رێگا و بژاردە و دەرفەتێک لەبەردەم حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم نەماوە، جگە لە ملدان و بە ویستێکی راستەقینە بۆ چاکسازی گشتگیر و هەمەلایەنە".

لە كۆتایدا بەرپرسەكەی گۆڕان دەڵێت "دیارە ئەمەشیان دەبێت بەوە دەست پێبکات لە ئاستی عێراق و هەرێم، کە دامەزراوەکان بکرێن بە دامەزراوەی نیشتمانی راستەقینە، و کۆتایی بە دامەزراوەکانی ساختەو کارتۆنی بێت، و یاساکانیش بە جۆرێک دەربکرێن و هەمواربکرێنەوە، کە لە خزمەتی ئەو پرۆژەیەدا بێ".

د.ح.
 


PM:07:34:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت