وەزارەتی دارایی: سبەینێ مووچەی وەزارەتی سامانه‌ سروشتیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگە نیوز-
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی رایگەیاند سبەینێ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی سامانه‌ سروشتیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌ "رۆژی جوار شه‌ممه‌ 2019/11/19 مووجه‌ی مووجه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".

ئه‌و مووچه‌یه‌ی دابه‌شده‌كرێت، هی مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌، حكومه‌ت سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌داوه‌ و نازانرێت سێ مووچه‌كه‌ی ئه‌مساڵیش پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت یان چی به‌سه‌ر دێت.

تا ئێستا مووچه‌ی وه‌زاره‌تەکانی پێشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌، دارایی، ته‌ندروستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفال، وارسی شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داد دابەشكراوە.

د.ح
 


PM:06:47:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 40636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو