ئەحمەدی حاجی رەشید داوای هەڵوێست لە دژی پارتی و یەكێتی دەكات

‌ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری كۆمەڵ لە پەرلەمانی عيراق

وێستگە نیوز-
ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری كۆمەڵ لە پەرلەمانی عيراق داوا لە لایەنەكانی کۆمەڵ و گۆڕان و یەکگرتوو و نەوەی نوێ وفراکسیۆنی ئایندەو و سەربەخۆکان دەكات چیتر متمانە بە پارتی و یەكێتی نەكەن و خۆیان هاوپەیمانێتیەك دروست بكەنت.

ئەحمەدی حاجی رەشید لە پۆستێكدا كە لە فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت "ئەوەی خوارەوە واژووی ئەوهیزانەیە کە لەکۆبونەوەی دوێنێ شەو لە بارەگای رەوتی حیکمە کۆبونەوەیان کردوە بۆ تاوتوێکردنی گرفتەکانی عێراق بەگشتی و خۆپیشاندانەکان بەتایبەتی و لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەش رێکەوتنی سەرەتاییان" .

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی رایگەیاندوە كە "هەربۆ یە داواکارم لە هێزەکانی کۆمەڵ و گۆڕان و یەکگرتوو و نەوەی نوێ وفراکسیۆنی ئایندەو و سەربەخۆکان،  چیتر خۆتان سەرقاڵ مەکەن بە یەکڕیزی و یەکپارچەیی ماڵی کوردو یەک وتاری وبەستنی کۆبونەوەو دیدارو شتی لەو جۆرە یان ئەوەیە لەگەڵ ئەودوو هیزە رێک بکەون کەنوێنەرایەتی ئێوەش بکەن کە خۆتان ناتوانن نوێنەرایەتی بکەن یان خۆتان هاوپەیمانیەک دروست بکەن لەو هێزانەکە ناوم هینان".

د.ح
 


PM:04:03:19/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 3968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو