ئەردۆغان: دەزانین هاریكاری ئەمریكا بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا

وێستگە نیوز-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند كە ئەوان دەزانن هاریكاریەكانی ئەمریكا بۆ یەپەگە بەم زوانە كۆتایی نایەت كە ئەو بە تیرۆرست و میلیشیا ناوی بردن.

ئەردۆغان لە لێدوانێكدا سەبارەت بەو بابەت ئەمڕۆ رایگەیاند "توركیا دەزانێت پشتیوانی ئەمریكا بۆ چەكدارە كوردەكان بە خێرایی كۆتایی نایەت، وتیشی شەڕكردن لەگەڵ چەكدارانی كورد ئەوانەی كە ئەنقەرە بە گرووپی تیرۆرستیان دادەنێت بەردوام دەبێت".

وتیشی: ئەوانەی هەوڵ دەدەن وا دەریخەن كە یەپەگە هێزێكە دژی داعش دەجەنگێت، هەوڵ دەدەن تاوانەكانیشیان دژی خەڵكی مەدەنی ببپۆشن.

سەرۆكی توركیا لە هەڕەشەكانی بەردەوام بوو و رایگەیاند تا ئەو كاتەی هەڕەشە لەسەر وڵاتەكەی بەردەوام بێت دەجەنگێن، وتیشی: ئاشتی بەدی نایەت لە ناوچەكە تا ئەو كاتەی توركیا رازی دەكرێت.

د.ح
 


PM:01:49:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو