هه‌نگاو: 45 هاوڵاتی كورد له خۆپیشاندانی شاره كوردییه‌كانی ئێران گیانیان له ده‌ستداوه
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکان.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه تا ئێستا 45 هاوڵاتی كورد له شه‌ش شاری ناوچه كوردییه‌كان گیانیان له ده‌ستداوه و 500 كه‌سیش برینداربوون.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به ژماره‌ی قورانیان و شاره‌كان كردووه، به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ش قوربانییه‌كان له شه‌ش شاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن كه به‌م جۆره دابه‌ش ده‌بن:
جوانڕۆ: 15 هاوڵاتی – مەریوان: هه‌شت هاوڵاتی– کرماشان: 15 هاوڵاتی – بۆکان پێنج هاوڵاتی– سەقز: یه‌ك هاوڵاتی – سنە: یه‌ك هاوڵاتی.
جگه له شه‌هید و بریندار، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌نگاو تائێستا زیاتر له 300 هاوڵاتی كورد له‌و ناوچه‌نه ده‌ستگیر كراون.
PM:01:01:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت