عادل عه‌بدولمه‌هدی سوپاسی عه‌مار حه‌كیم ده‌كات
عەمار حەکیم و عادل عەبدولمەهدی..
وێستگە نیوز ـ
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له نامه‌یه‌كدا سوپاسی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ده‌كات، كه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی ئه‌نجامیداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی عیراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به گرنگه‌یه‌وه له ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان روانیوه كه عه‌مار حه‌كیم راگه‌یاندووه، بۆ یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه هاتنی داواكاری مه‌رجه‌عیه‌ت و بزووتنه‌وه ناڕازییه چاكسازیی خوازه‌كانی گه‌لی عیراق.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له نامه‌كه‌دا بۆ عه‌مار حه‌كیم ئه‌وه‌شی وتووه: "سوپاست ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داوته بۆ گه‌یشتن بۆ كۆمه‌ڵێك خاڵ كه داواكاری بنه‌ڕه‌تی گه‌له‌كه‌مان جێبه‌جێبكات كه به‌هۆیه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و دادوه‌ری و جێبه‌جێكردن به‌ڵێنیان داوه له كاتێكی دیاریكراودا بگه‌نه ئامانجگه‌لێك و له‌رێگه‌ی تۆشه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تی لایه‌نانه ده‌كه‌م كه له‌م قۆناغه مێژوییه‌دا به‌شداری ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان كردووه".
هــ. ر
AM:10:13:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت