ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یاسای خانه‌نشینی په‌سه‌ند ده‌كات

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر ژمارەیەک پرۆژە یاسا دەدات، دیارترینیان پرۆژە یاسای خانەنشینی و دەستەی نەزاهەی عیراقە.


ئەمڕۆ سێشەممە 19ی‌ تشرینی‌ دووەمی‌ 2019، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق کۆدەبێتەوە و تیایدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئیمتیازاتی بەرپرسان و بیمەی کۆمەڵایەتی دەدات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، یاسای دەستەی‌ نەزاهەی عیراقی تاوتوێ دەکرێت، دواتر دەنگی لەسەر دەدرێت و خوێندنەوەی‌ یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆنی نوێی عیراق دەکرێت.

شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه‌ و گفتوگۆكان له‌سه‌ری كۆتایی هاتووه‌، ماوه‌ته‌وه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و په‌سه‌ند بكرێت.

هــ. ر


AM:09:02:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو