پۆمپیۆ: ئه‌مریكا سزای ئه‌وانه‌ ده‌دات كه‌ سامانی گه‌لانی عیراق ده‌دزن


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی عیراقدا ده‌سه‌پێنێت كه‌ "گه‌نده‌ڵن و سامانی گه‌لانی عیراق ده‌دزن".

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا هه‌موو هێزی خۆی بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی عیراق ده‌خاته‌كار و سزا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌سه‌پێنێت كه‌ سامانی گه‌لانی عیراق ده‌دزن.

سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ دزه‌پێكراوه‌كانی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه‌ باس له‌ رۆڵی هه‌واڵگریی ئێران له‌ عیراقدا ده‌كات، پۆمپیۆ وتی: "ئێران گه‌وره‌ترین وڵاته‌ له‌ جیهاندا كه‌ پشتیوانی له‌ تیرۆر ده‌كات.

وتیشی: رۆڵی ئێران له‌ عیراق شتێكی شاراوه‌ نه‌بووه‌ و هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه‌ تاران چۆن ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عیراق وه‌رده‌دات و ده‌یه‌وێت سیستمی حكومڕانی لاواز بكات.


PM:11:03:18/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو