عادل عەبدولمەهدی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کۆبوونەوە



وێستگە نیوز-
سەرۆک وەزیرانی عیراق و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغدای پایتەخت کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، عادل عەبدولمەهدی ، سەرۆک وەزیرانی عیراق و ژینین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، کۆبوونەتەوەو گفتوگۆی هەوڵەکانی حکومەتی عیراقیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک وەزیران و نوێنەری UN جگە لە هەنگاوەکانی حکومەتی عیراق باسیان لە یاسای هەڵبژاردنەکانی عیراقیش کردووە.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، هاوکاری نێوان عیراق پشتیوانی UN یش بۆ سەقامگیری عیراق گفتوگۆی لەسەر کراوە.


ش . ر 


PM:07:26:18/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو