فەرماندەیی پرۆسەکانی بەغدا: بە هاوکاری خۆپیشاندەران توانیومانە باندێکی دزیکردن دەستگیر بکەین
وێستگە نیوز-
نیوە شەوی رابردوو هێزە ئەمنیەکانی عیراق بە هاوکاری خۆپیشاندەران توانیویانە باندێک دەستگیر بکەن کە ویستوویانە دزی لە بانکی ناوەندی عیراق بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی پرۆسەکانی بەغدا رایگەیاندووە، بە هاوکاری و هەواڵپێدانی خۆپیشاندەران هێزەکانیان توانیویانە باندێک دەستگیر بکەن کە ویستوویانە نیوە شەوی یەکشەممە دزی لە بانکی ناوەندی عیراق بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان ژمارەیان 10 کەسە و دوای ئەوەی لە بانکی ناوەندی عیراق نزیکبوونەتەوە هێزەکانیان توانیویانە دەستگیریان بکەن.
ئاماژەی بەوەش داوە، تۆمەتبارەکان ئاراستەی لێکۆڵینەوە کراون بۆ ئەوەی سزای خۆیان بەپێی یاسا وەربگرن".
ش . ر
PM:04:24:18/11/2019
ئهم بابهته 2984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت