سۆران عومه‌ر: حکومەتی نوێ نەیتوانی مووچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە
وێستگه نیوز ـ
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیلامی له په‌رله‌مانی كوردستان باس له سێ مووچه‌كه‌ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات كه حكومه‌ت نه‌یتوانیوه بیداته‌وه به فه‌رمانبه‌ران، ده‌شڵێت: "وه‌زاره‌تی دارایی له باره‌ی سێ مووچه‌كه‌ی ئه‌مساڵه‌وه پێشنیازی بۆ حكومه‌ت كردووه بكرێنه پاشه‌كه‌وت".
سۆران عومه‌ر، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەم کابینەیه نەیتوانی مووچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تاکۆتایی ساڵ دەتوانێ موچەی مانگی نۆ بدات.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: وەزارەت دارایی و ئابووری پێشنیازی بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە مووچەی مانگەکانی 10 و11و12، له‌گه‌ڵ مووچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەوت.
دواجار ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه و ده‌ڵێت: "ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەش نەیتوانی مانگێک مووچە پێش بخات بەڵکو زیاتر دوایخست و سێ مووچەش دەکاتە دیاری پاشەکەوت!".
ئێستا كه مانگی 11یه، فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌م ساڵ وه‌رده‌گرن و نازانرێت چاره‌نووسی سێ مووچه‌ی ئه‌مساڵیان چی به‌سه‌ر دێت.
هــ. ر
AM:10:39:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 15992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت