نیۆرك تایمز بەڵگەی پەیوەندی عادل عەبدولمەهدی بە سوپای پاسدارانەوە بڵاو دەكاتەوە


وێستگە نیوز-
رۆژنامەی نیۆرك تایمز و پێگەی ئینتەر سیپتی ئەمریكی بەڵگەی پەیوەندی دێرینی عادل عەبدولمەهدی بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاو دەكاتەوە.

بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی نیۆرك تایمز بڵاوی كردۆتەوە عادل عەبدولمەهدی لەو كاتەوەی لە عیراق نێردراوەتە دەرەوە پەیوەندی تایبەتیی بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە.

ئەو بەڵگە نامەیە كە ئاشكرا كراوه راپۆرتی ئەفسەرێكی دەزگای هەواڵگری ئێران "ئیتڵاعات"ه، لە نێوان ساڵەكانی 2014-2015 ئامادەی كردووە و بە پێی ئەو راپۆرتە ئێران خاوەنی نفوزێكی گەورەیە لە باشووری عیراق.

هەروەها ئەوەیشی تێدایە كە نوێنەرانی ئێران لە هەردوو وڵاتی عیراق و لوبنان سوپای پاسداران دایان دەنێت نەك وەزارەتی دەرەوە.

هاوكات ئەوەیش ئاشكرابووە كە نوری مالیكی نزیكترین كەسی ئێرانە لە عیراق و جگە لەوەیش راوێژكارەكانی سەلیم جەبووری سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عیراق پەیوەندیان بە ئێرانەوە هەبووە.

د.ح
 


AM:09:39:18/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت