ژنه كوردێك له خۆپیشاندانه‌كانی تاران به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی له ده‌ستدا
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران.. فۆتۆ: هەنگاو
وێستگه نیوز ـ
ژنێکی خەڵکی سەقز لە کاتی خۆپێشاندانەکانی شاری تاران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان گیانی لەدەست داوە.
بە پێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو كه گرنگی به بابه‌ته مرۆییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌دات، تیایدا هاتووه: رۆژی شه‌ممه 16ی تشرینی دووه‌می 2019، ژنێکی خەڵکی سەقز بە ناوی مینا شیخی، کە تەمەنی نزیکه‌ی50 ساڵ بووە، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی شاری تاران، بە هۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاندووه، مینا شێخی بۆ سەردانی ماڵی کچەکەی کە دانیشتووی شاری تارانن سەردانی ئەو شارەی کردبوو.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا رایگەیاند: تا ئێستا تەرمی مینا شێخی رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
له رۆژی هه‌ینی 15ی تشرینی دووه‌می 2019، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران نرخی سووته‌مه‌نی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد كرد، خۆپیشاندان گه‌وره شاری تاران و به‌شێك له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرته‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، 36 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته به ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون.
هــ. ر
هــ. ر
AM:08:37:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت