عه‌بادی 16 پێشنیاز بۆ دۆخی ئێستای عیراق ده‌كات و یه‌كه‌میان دژی عه‌بدولمه‌هدیه
حه‌یده‌ر عه‌بادی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستای عیراق 16 پێشنیازی كرد و له یه‌كه‌م خاڵدا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا ده‌كات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق رایگه‌یاندوه: به‌پشت به‌ستن به مادده‌ی 61ی ده‌ستوری عیراق، په‌رله‌مان ده‌توانێت له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك كۆمار یان له‌سه‌ر بنه‌مای لێپرسینه‌وه لێی، متمانه له حكومه‌ت بسه‌نێته‌وه و حكومه‌تێكی كاتی له چه‌ند وه‌زاره‌تێكی كه‌می سه‌ربه‌خۆ پێكیبهێنێت كه سه‌رۆكه‌كه‌ی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بێت و خۆی وه‌زیره‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خۆیان هه‌ڵنه‌بژێرن.
عه‌بادی پێشنیازی سڕكردنی كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ئێستای كردوه و حكومه‌ته خۆجێییه‌كانیش كار به‌ڕێكه‌ر بن تا كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور یان سازكردنی هه‌ڵبژاردنی نوێ.
به‌پێی عه‌بادی، پێشنیاز كراوه حكومه‌ته كاتییه‌كه كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی تا ساڵی 2020 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێ و یاسایه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنیش دابنێت و رێگه‌ش نه‌دات حزبه‌كان ده‌ست له‌كاروباره‌كانی وه‌ربده‌ن.
له یه‌كێك له پێشنیازه‌كانیدا عه‌بادی پێی باشه كه حكومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه نوێیه‌كه میكانیزمی رون و دادپه‌روه‌رانه و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پابه‌ندبونه‌كانی ده‌وڵه‌ت به هه‌رێم و پارێزگاكان پیشان بدات به‌تایبه‌ت له پرسی سامانی وڵات و ده‌روازه سنورییه‌كان و داهاتی گومرگه‌كان.
PM:11:03:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت