ئه‌مریكا: ده‌زانین كێ خۆپیشانده‌رانی عیراق سه‌ركوت ده‌كات
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ده‌زانن كێ خۆپیشانده‌رانی عیراق سه‌ركوت ده‌كات، بۆئه‌وه‌ش په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ قاسم سوله‌یمانی راكێشاوه.
به‌پێی هه‌والێكی سایتی عه‌ره‌بیه ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه:ده‌ستوه‌ردانی ئێران له عیراق ئاشكرایه، ئێمه ده‌زانین كه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران چووه‌ته به‌غدا و به حكومه‌تی راگه‌یاندووه كه چۆن خۆپیشاندانه‌كان سه‌ركوت بكات.
وتیشی:"بارودۆخی عیراق زۆر خراپه و ژماره‌یه‌كی زۆر لاو كوژراون، نامانه‌وێت بۆچوونێكی واپیشان بده‌ین كه ئه‌مریكا ده‌ست له كاروباری عیراق وه‌رده‌دات، چونكه هه‌ندێك كه‌س ئه‌مه ده‌قۆزنه‌وه و وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی رۆژئاوا به‌كاری ده‌هێنن".
بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، دەڵێت:كاردانه‌وه‌ی گه‌لی عیراق و خۆپیشانده‌ران دژی ئێرانه و ئاسته‌مه كۆتایی پێبهێندرێت به هه‌ڵمه‌تێكی توندوتیژی و ده‌ستگیركردن نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه ده‌كرێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌پاندنی سزی خێرا به‌سه‌ر ئێران‌دا یه‌كده‌خات.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مه باشترین رێگا بێت بۆ راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له عیراقدا و هیچ كات دوودڵ نابین له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی عیراقی‌دا گه‌ر تێوه‌گلانیان له سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران بسه‌لمێنرێت.
PM:10:14:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت