دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران
وێستگه نیوزـ
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كه به‌هۆی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین سه‌ریهه‌ڵدا، 36 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته كوژران.
رادیۆ فه‌ردا-ی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی ناڕه‌زاییه‌كاندا له سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی خۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجامدراوه، 36 كه‌س كوژراون و هێزه ئه‌منییه‌كانیش نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیر كردوه.
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانیش، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران لە پەیامێكیدا كە لە رێگەی تەلەفزیۆنەوە ئاراستەی گەلی ئێرانی كرد و تێیدا رایگەیاند، " خۆپێشاندان مافی گەلە، بەڵام پێویستە خۆپێشاندان جیابكرێتەوە لەكاری تێكدەرانە".
لەبارەی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزینەوە روحانی وتی: ئێمە سێ بژاردەمان لەبەردەستبوو دەبوو یەكێكیان هەڵبژێرین یەكەمین بژاردە ئەوەبووە كە باج زیاد بكەین یان نەوتی زیاتر هەناردە بكەین یان نرخی بەنزین بەرز بكەینەوە، ئێمەیش بژاردەی سێهەمان هەڵبژاردوە.
سه‌رۆك كۆماری ئێران جەختیشكردوەتەوە كه مەبەستیان لە بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین هاوكاریكردنی خەڵكی هەژار بووە.
PM:09:41:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت