حەسەن روحانی باس لە هۆكارەكانی گرانكردنی بەنزین دەكات
حەسەن روحانی، سەرۆكی ئێران
وێستگە نیوز-
حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران لە رێگەی تەلەفزیۆنەوە پەیامێكی ئاراستەی گەلی ئێران كرد و باسی لە هۆكارەكانی گرانكردنی بەنزین كرد.
روحانی لە وتەیەكدا رایگەیاند كە بەهۆی دۆخی ئێرانەوە سێ بژاردە لە بەردەستیاندا بوو، ئەوان یەكیان هەڵبژارد كە گرانكردنی بەنزینە.
وتی: دەبوو لە نێوان زیادكردنی باج یان هەناردەكردنی نەوتی زیاتر و گرانكردنی بەنزین یەكیان هەڵبژێرین.
سەرۆكی ئێران وتیشی: ناڕەزایەتی لە جێی خۆیدایە بەڵام نابێت كاری تێكدەرانە ئەنجام بدرێت و هێرش بكرێتە سەر كەلوپەلی گشتی.
هەروەها روحانی باسی لەوە كرد كە ئەوان لە رۆژی دووشەممەوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی هاوكاری بەسەر خەڵكی هەژار و كەم دەرامەتی ئێران.
د.ح
PM:06:44:17/11/2019
ئهم بابهته 4020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت