پارتەكەی ترەمپ لە لویزیانا تووشی شكستێكی گەورە بوو


وێستگە نیوز-
لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی ویلایەتی لویزیانا پارتی كۆماری كە دۆناڵد ترەمپ سەر بەو پارتەیە تووشی شكستێكی قورس بوویەوە، پاش ئەوەی نەیتوانی پۆستی سەرۆكایەتی ویلایەتەكە بباتەوە و دیموكراتیەكان لە پارێزگاریان لەو پۆستە كرد.

لە ویلایەتی لویزیانا جۆن بێڵ ئیدوارزی تەمەن 53 ساڵ سەر بە حزبی دیموكرات بە حاكم هەڵبژێردرایەوە و بەسەر ئیدی ریسبۆنی تەمەن 70 ساڵی گەورەبازرگاندا سەركەوت.

ئیدوارز توانی لە 51%ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت كە زیاتر لە بانگەشەكاندا سەبارەت بە باشكردنی دۆخی ویلایەتەكە قسەی دەكرد، پێچەوانی پاڵێوراوی كۆماریەكان كە زیاتر باسی لە ئەجێندا حزبیەكان دەكرد.

ئاژانسی ئاسوشیدپریس ئاشكرایكرد كە هەڵبژاردنە گورزێكی توندی وەشاند لە كۆماریەكان بەر لە ساڵێك لە هەڵبژاردنە سەركایەتیەكە، بە تایبەت لە دوای شكستێكی تردێت كە حزبەكە لە هەڵبژاردنی حاكمی ویلایەتی كتناكی بەسەریدا هاتبوو.

د.ح
 


PM:04:59:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت