مەسرور بارزانی: لە ئەمریکا ڤێلام نەکڕیوەو هەواڵەکە چەواشە کارییە

‌مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
نووسینگەی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو هەواڵەی باس لە کڕینی ڤێلا لە ئەمریکا دەکەن لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە چەواشەکارییە و هەواڵەکە ناڕاستە.


ئەمڕۆ یەکشەممه‌ 17ی تشرینی دووەمی 2019، نووسینگەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگه‌یاند: "لەم چەند رۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمریکی بڵاوکرابوه‌وە و بە شێوەیەکی ناڕەوا، ناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو".

نووسینگه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشداوه‌: بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە.

ده‌شڵێت: "ئێمە لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینە بەر".

دەقی ڕوونکردنەوەکە
ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا ، ناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو. بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە، ئێمە لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و ، رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر.

هــ. ر


PM:02:19:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 7172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت