ئەنجومەنی ئاسایش: فەرمان بە بڕینی ئینتەر نێت لە سەرانسەری ئێران دەكات


وێستگە نیوز-
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لە بڕیارێكدا كە ئاراستەی وەزارەتی پەیوەندییەكانی كردووە تێدا فەرمانی كردوو بە بڕینی هێڵی ئینتەر نێت بە گشتی لە سەرانسەری وڵات بۆ ماوەی 24 كاتژمێر.

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ئاشكرایكرد كە وەزارەتی پەیوەندییەكانی ئێران رایگەیاندوە لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش بۆ گێڕانەوەی خزمەتگوزرای ئینتەر نێت پاش ئەوەی فەرمانیان بە بڕینی كردبوو بۆ ماوەی 24 كاتژمێر.

بەرپرسێكی وەزارەت لەو بارەوە ئاشكرایكردووە كە بڕینی ئینتەر نێت بە هۆكاری ئەمنییە نەك تەكنینكی و دیار نییە بۆ كەی دەگەڕێتەوە.

ماوەی سێ رۆژە ناڕەزایەتی زۆرینەی زۆری شارەكانی ئێرانی گرۆتەوە بەهۆی گرانبوونی بەنزین، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ قوتابخانەكانی تاران و شیراز و بەشێك لە ناوچەكانی دیكە داخران، تا ئێستاش ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژراون و بریندار بوون.

د.ح
 


PM:02:03:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت