به‌وێنه: یه‌كگرتوو فیستیڤاڵی باڵا پۆشی بۆ 250 كچ سازكرد
دیمه‌نێك له‌فیستیڤاڵه‌كه...
وێستگه نیوز-
به‌بۆنه‌ی یاده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڤیستیڤاڵی باڵاپۆشی بۆ زیاتر له 250 كچ له‌شاری هه‌ولێر سازكرا.
میدیاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی بڵاویانكرده‌وه كه رۆژی شه‌ممه 9-10-2019 لقی خوشكانی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌م فیستسڤاڵه‌یان سازكردووه.
نازناز مجید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری یه‌كگرتووی خوشكان تایبه‌ت به رایگه‌یاند: " به‌مه‌به‌ستی هاندان و پاڵپشتی كچانمان بۆ باڵاپۆشی، هه‌ڵساین به سازدانی ئه‌م ڤیستیسڤاڵه و زیاتر له 250 كچ لای ئێمه ناونووسكران و خه‌ڵاتیان بۆ ئاماده‌كرابوو و تاجی زێرینی باڵاپۆشییان پێبه‌خشرا".
ناوبراو زیاتر وتی : " بریار وایه ساڵانه كاری هاوشێوه ئه‌نجام بده‌ین و ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ هه‌ر كچێك كه ویستی بوون به باڵاپۆشی هه‌بێت".
PM:01:52:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت