ئه‌مریكا پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كات
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، كه واشنتن له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی ئێرانه.
دوای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئێران خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه، مایك پۆمپێیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له تویتێكدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه رایگه‌یاند: "هه‌روه‌ك ساڵی رابردووش رامگه‌یاند ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ داواكانی گه‌لی ئێرانه و له‌گه‌ڵتانه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان ته‌نیا له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌دا، نزیكەی 30 كه‌س لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران كوژران و به سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون.
PM:01:47:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت