پۆلیسی سلێمانی: له‌ چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێك به‌ چه‌قۆ كوژرا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێ له‌ نێوان دوو گه‌نجدا له‌ بازاڕی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، سه‌ره‌نجام یه‌كێكیان له‌ رێگه‌ی چه‌قۆوه‌ گه‌نجه‌كه‌ی تری بریندار كردووه‌و دوای گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: شەوی رابردوو بەهۆی دروستبوونی دەمەبۆڵە لە نێوان دووگەنجدا لە ناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتی(ه، ك، ح) لەدایكبووی 1988 دوای برینداربوونی بەچەقۆ گیانی لەدەستدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو تۆمەتباری ناسراو بەبڕیاری دادوەر راگیرا.

لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ب، ح) لەدایكبووی 1997 بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لە لایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەکە كراوەتەوە.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: هەروەها تۆمەتبارێكی تر بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیرا كە پێشتر فەرمانی گرتنی هەبووە لەسەر دۆسیەی كوشتنی دوو هاوڵاتی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: لەئێستادا تۆمەتبار (ش، ص،ح) بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.

هــ. ر


PM:12:10:17/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 6344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو