كۆنفرانسی كۆمیتەكانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی، ھەولێر، بەغدا و خانەقین به‌ڕێوه‌ده‌چێت


وێستگه‌ نیوز ـ

كۆنفرانسی كۆمیتەكانی سنووری مەڵبەندەكانی سلێمانی، سۆران، ھەولێر، بەغدا و خانەقین دەستیپێكرد و سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكێتیش رایدەگەیەنێت، ئەم كۆنفرانسانە دەبنە بناغەیەكی پتەو بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەکێتی.


رزگار عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2019، رایگەیاند: بەسەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە یەكێتی پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە و هیوادارن پڕۆسەی بەڕێوەبردنی كۆنفرانسەكانی ئەمڕۆ نموونەی پڕۆسەیەكی پڕ دیموكراتی بێت هاوشێوەی پڕۆسەكەی دوێنێ.

راشیگەیاند: "داوا لەهەڤاڵانی بەشداربووی كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەكەم بەپەرۆشەوە بەشداری كۆنفرانسەكە بكەن چونكە، ئەم كۆنفرانسانە دەبنە بناغەیەكی پتەو بۆ بەستنی كۆنگرەی داهاتوو".

رزگار عەلی وتیشی: "جێگەی دڵخۆشییە هەڤاڵانی بەشداربووی كۆنفرانسی كۆمیتەكان زۆرترین رێژەی بەشداربوونیان هەیە و بەپەرۆشەوە روو دەكەنە سندوقەكانی دەنگدان تا دەنگ بەنوێنەرەكانیان بدەن لە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان".

سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن راشیگەیاند: "پێویستە هەڤاڵانی بەشداربوو كارتی بایۆمەتری  و پێناسێكی رێكخستن  یان پێناسی باری شارستانیان پێبێت".

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بڕیارە 7ی‌ مانگی 12ی 2019، كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆنفرانسی كۆمیتەكان ده‌ستیپێكردووه‌.

هــ. ر


AM:11:00:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو