فارس عیسا: پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عیراق به‌ داواكاری كورده‌وه‌ ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

‌ئەنجومەنی نوێنەران خۆی بۆ گفتوگۆی بودجە ئامادە دەکات

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگه‌یاند، چاوەڕێ دەكرێت ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عیراق بە داواكاریی كوردەوە رەوانەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.


فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا به‌ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دواكەوتووە، هۆكارەكەشی ئەو خۆپیشاندان و دۆخەی ئێستای عیراقە، ئەگەر نا پێویست بوو زووتر رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەت بودجە بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رەوانە بكات.

فارس عیسا وتیشی: "پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عیراق بۆ ساڵی داهاتوو بە داواكاریی كوردەوە رەوانەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پەرلەمان دەكرێت، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت حكومەتی عیراق راپۆرتی خۆی تەواو بكات ئه‌وجا هەرێم لەبارەی داواكاریی كوردەوە گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك پێكهێندراوە و هەر كاتێك حكومەت راپۆرتی خۆی تەواو كرد، لیژنەكەی ئێمە گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات و داواكاریی كورد لەو پڕۆژەیاسایەدا جێگیر دەكرێت، كە دواتریش بۆ پەسەندكردن رەوانەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دەكرێت".

تا ئێستا حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2020، رێكنه‌كه‌وتوون و نازانرێت چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش چی به‌سه‌ر دێت له‌ ساڵی داهاتوودا.

هــ. ر


AM:08:48:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت