وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در داوا ده‌كات سبه‌ینێ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له عیراق رابگه‌یه‌ندرێت
وێستگه نیوزـ
ساڵح محه‌مه‌د عیراقی، كه‌سایه‌تیی نزیك له موقته‌دا سه‌در و ناسراو به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در داوا ده‌كات سبه‌ینێ له عیراق مانگرترین سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌ندرێت، عەلی سیستانیش هۆشداری بە سەرۆک وەزیران دەدات لە رشتنی هەر دڵۆپە خوێنێکی هاوڵاتیان.
لاپه‌ڕه‌ی ساڵح محه‌مه‌د عیراقی، كه‌سایه‌تیی نزیك له موقته‌دا سه‌در-ی رابه‌ری ره‌وی سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه كه ماگرتنهكه خۆبه‌خشانه‌یه، به‌ڵام هۆشداریی دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست بچێت، "نیشتمانیش له‌ده‌ست ده‌چێت".
ساڵح محه‌مه‌د عیراقی نوسیویه‌تی: "ده‌بێت گه‌نده‌ڵكاران هه‌ر تێك بشكێن و نیشتمان له هه‌موو شتێك به‌نرختره".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مه‌رجه‌عیه‌تی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عیراق عادل عه‌بولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌ك دڵۆپ خوێنی دیكه بڕێژرێت، ئه‌وا هه‌ڵكشانێكی گه‌وره له دژی حكومه‌ت به‌رپا ده‌بێت.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو خۆپیشاندان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق سه‌ریهڵدا و داوای باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كار كرا.
خۆپیشاندانه‌كان دوای هێوربوونه‌وه، له كۆتایی هه‌مان مانگ ده‌ستیان پێكرده‌وه و ئه‌مجاره خۆپیشانده‌ران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوریان كرد، به گشتیش له سه‌رتاسه‌ری خۆپیشاندانه‌كاندا 320 كه‌س كوژراون و زیاترله 15 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
PM:11:39:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت